www.HaeApua.info
داوای یارمه‌تی بکه!
ئه‌م لاپه‌ڕانه زانیاریت پێده‌دات ده‌رباره‌ی توندوتیژیدا
وه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بارودۆخی دژوار‌دا یارمه‌تیت ده‌دات.
گه‌ر له‌به‌رده‌می مه‌ترسی خێرا دایت، تکایه ته‌له‌فۆن بکه بۆ ژماره‌ی فریاکه‌وتنی گشتی 112.
توندوتیژی ناوماڵ
توندوتیژی ناوماڵ ئاماژه به کردارێک ده‌کات
که له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه ئه‌ندامێکی خێزان خراپ هه‌ڵسوکه‌وتت له‌گه‌ڵ ده‌کات،
چ به شێوه‌ی ده‌روونی و چی به شێوه‌ی جه‌سته‌یی.
نموونه‌ی خراپ مامه‌ڵه‌کردنی جه‌سته‌یی بریتن له
پاڵ پێوه‌نان، ڕاکێشان یان لێدانی توند و
ته‌مبێکردنی جه‌سته‌یی منداڵ.
مامەڵەی خراپی سۆزداری بریتییە لە
نێونوتکەی نەشیاو،
هاوار کردن یان هەڕەشەکردن.
هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه
که‌سێک پێشت بگرێت و کۆنتڕۆڵت بکات.
توندوتیژی سێکس
توندوتیژی سێکس
ئاماژه ده‌کات به کرداری سێکس
کە لەگەڵ ئێوە ئەنجام دەدرێت
بەبی ئەوەیکە ڕەزامەندیت هەبێت.
ئه‌م کردارانه بریتین له
ده‌ستپێداهێنانی سێکسی و په‌یوه‌ندی سێکس
که پێت خۆش نیه.
ئه‌م کرداره ڕه‌نگه هه‌ڵه و تاوان بێت
تەنانەت ئەگەر ئەم کارە
نەبێتە هۆی ئازاری جەستەیی تۆ.
یان زه‌واجت کردبێت له‌گه‌ڵ که‌سێکی تاوانباردا.
توندوتیژی شه‌ڕه‌ف و نامووس
توندوتیژی نامووس به‌م واتایه‌یه که
ببه‌سترێیه‌وه،
زه‌ختت بۆ بێت یان زیانت به‌رکه‌وێت
بۆئه‌وه‌ی ئابڕوو و شه‌ڕه‌فی خێزان بپارێزرێت.
گه‌ر ڕێگه‌ی بڕیاردانت نیه له‌سه‌ر هاوڕێیه‌کانی خۆتان،
یان هه‌رچیه‌ک ده‌یکه‌یت چاودێری ده‌کرێت،
یان ناچار به زه‌واج کراویت
یان هه‌ڕه‌شه‌ت لێکراوه بۆ توندوتیژی،
ڕەنگە بەرەوڕووی
توندوتیژی شه‌ڕه‌ف و نامووس بووبێیتەوە.
له‌به‌رکردنی ئه‌و جلوبه‌رگانه که نه‌شیاو دێنه ئه‌ژمار،
ته‌ڵاق، ئاشنابوونی به‌ر له زه‌واج
یان هه‌بوونی که‌مینه‌یه‌کی سێکسی
ڕه‌نگه ببێته هۆی توندوتیژی شه‌ڕه‌ف و نامووس.
هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه شوێنی ده‌ستپێکی توندوتیژی ئابڕوو
ده‌نگۆ یان دوودڵی بێت
له‌مباره‌وه که ئاکارت"دژی نامووس" بووه.
توندوتیژی ناوماڵ
خراپ مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ کراوه؟
دیاریکردنی توندوتیژی ناوماڵ هه‌مووکات ئاسان نیه.
هه‌ندێک نموونه له خواره‌وه‌دا هاتووه:
-
هاوبه‌شی ژیانت ڕه‌خنه‌ت لێده‌گرێت، ناوت له‌سه‌ر داده‌نێت یان به‌سه‌رتدا ده‌گوڕێنێت.
-
تۆ یان منداڵه‌کانت پاڵتان پێوه ده‌ندرێت، قژتان ده‌کێشرێت یان لێتان ده‌درێت.
-
زانیاری گرنگ ده‌رباره‌ی خۆت لێت ده‌شاردرێته‌وه.
-
هاوبه‌شه‌که‌ت له ڕووی داراییه‌وه کۆنتڕۆڵت ده‌کات و بۆت نیه پاره‌ی خۆت به‌کار بێنیت یان نا‌توانیت یارمه‌تیدانی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆت به‌کار بێنیت.
-
بۆت نیه خۆت بڕیار بده‌یت.
-
به‌زۆر شتت پێده‌کرێت یان هه‌ڕه‌شه‌ت لێده‌کرێت.
-
پاش تەڵاق یان پچڕانی پەیوەندی وەدوات دەکەون.
گه‌ر ته‌نانه‌ت یه‌کێک له‌م کێشانه‌ت هه‌یه، داوای یارمه‌تی بکه!
گه‌ر هێستا هیچ ڕووی نه‌داوه، به‌ڵام ده‌ترسیت له‌به‌رده‌می مه‌ترسیدا بیت، داوای یارمه‌تی بکه!
ئه‌م ڤیدیۆیانه نموونه‌ن که چۆن یارمه‌تی که‌سانی تر دراوه له بارودۆخی هاوشێوه‌دا.
ئاکاری کۆنتڕۆڵکه‌ر و درۆوتن له خێزاندا
هاوبه‌شی ژیانی مالی، واتا مایکا، پاره‌ی خێزانی کۆنتڕۆڵ ده‌کرد و ڕێگه‌ی نه‌ده‌دا به مالی له ماڵه‌وه بڕواته ده‌ره‌وه. ئه‌وان منداڵێکی بچووکیان هه‌بوو که له ماوه‌ی ڕۆژدا مالی چاودێری ئه‌وی ده‌کرد. مالی ده‌یهه‌ویست فێری زمانی فینلاندی ببێت و هاوڕێی خۆی هه‌بێت، به‌ڵام مایکا ڕێگه‌ی پێ نه‌ده‌دا. کاتێک بارودۆخه‌که خراپتر بوو و بوو به شه‌ڕ، مایکا هاواری ده‌کرد، ئه‌و له مالی ده‌دا و هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کرد که لێی جیا ده‌بێته‌وه. ئه‌و ده‌گوت جیابوونه‌وه به‌م واتایه‌یه که مالی مۆڵه‌تی ئیقامه خۆی و سه‌رپه‌رشتی منداڵه‌که‌ی له‌کیس ده‌دات. مالی پێی وابوو به‌ستراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بڕیاری دا په‌یوه‌ندی بکات به Perheväkivaltaklinikka.
مالی توانی له ڕێگه‌ی وه‌رگێڕێکه‌وه بارودۆخی خۆی ڕوون بکاته‌وه. ده‌رکه‌وت مایکا ده‌رباره‌ی زۆر پرسی په‌یوه‌ست به یاسای فینلاند درۆی له‌گه‌ڵ مالی کردبوو و هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانی کۆمه‌ڵایه‌تی مالیشی بۆ خۆی هه‌ڵگرتبوو. به مالی وترا پاش جیابوونه‌وه دایک دوباره ده‌توانێت سه‌رپه‌رشتی منداڵه‌که‌ی ببێت و ده‌توانێت به‌ته‌نیایی داوای مۆڵه‌تی ئیقامه بکات. له‌م بابه‌ته‌وه مالی هه‌ستی به هێمنایه‌تی کرد که دتوانێت له‌گه‌ڵ که‌سێکدا قسه بکات که گوێ بداته قسه‌کانی و له ئه‌و تێبگات. هه‌ستی ده‌کرد مۆته‌که‌یه‌ک که چه‌ند ساڵی خایه‌ندووه، له ئاکامدا کۆتایی پێهات.
مالی و منداڵه‌که‌ی ناردرانه په‌ناگه. شوێنێکی نیشته‌جێبوونی ئاسووده و هه‌تاهه‌تایی بۆ ئه‌وان دۆزراوه. مایکا و مالی له‌یه‌ک جیا بوونه‌وه. منداڵه‌که درا به مالی و مایکا ڕێگه‌ی پێدرا به‌پێی ڕێکه‌وتن منداڵه‌که‌یان ببینێت. له‌ئێستادا مالی خه‌یکی فێربوونی زمانی فینلاندییه و خۆی له‌گه‌ڵ ژیانی نوێ له فینلاندا گونجاوندووه.
شه‌ڕی زۆر له خێزاندا
ئارتور کاتێک تووڕه ده‌بوو هه‌ستی خۆی بۆ کنتڕۆڵ نه‌ده‌کرا. ئەو پاڵی دەنا، دەیقیژاند ە قسەی نەشیاوی دەوت. ئه‌م ژن و مێره‌ده دوو منداڵیان هه‌یه: یه‌کیان زۆر بێده‌نگ و شه‌رمن بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تر به‌رده‌وام له قوتابخانه‌دا کێشه‌ی بۆ دروست ده‌بوو. هه‌ردووکیان زۆرجار ماندوو بوون. پاش جاڕیک ده‌مه‌قاڵێ ئارتور له پاڵ پێوه‌نان ئه‌ولاتر ڕۆیشت و له هاوسه‌ره‌که‌ی دا. ئیتر ده‌ریا به‌رگه‌ی ژیانی هه‌موو ڕۆژێ پڕ له گوشاری ده‌روونی نه‌ده‌گرت.
ئه‌وان به‌یه‌که‌وه داوای یارمه‌تیان کرد.
به‌یه‌که‌وه کاتێکی چاوپێکه‌وتنیان له لای Perheväkivaltaklinikka دیاری کرد. هه‌ردووکیان ده‌رباره‌ی بارودۆخیاندا ڕا و بۆچوونی خۆیان ده‌ربڕی. ئه‌وان هه‌ستیان کرد فه‌رمانبه‌ران گوێ ده‌ده‌نه وته‌کانی هه‌ردووکیان و له‌وان تێده‌گه‌ن. پاش دانیشتنه‌که، زانیان منداڵه‌که‌یان هه‌ستی کردووه به که‌ش و هه‌وایه‌کی گرژ له ماڵه‌وه و کاردانه‌وه‌یان بۆ ئه‌وه هه‌بوو. هه‌ردووکیان پێیان وابوو شه‌ڕه‌کانیان کاریگه‌ری نه‌بووه له‌سه‌ر منداڵه‌کانیان چونکه کاتی شه‌ڕه‌کانیان منداڵه‌کانیان یان له قوتابخانه بوون یان خه‌وتبوون.
ئه‌وان ده‌رباره‌ی ژیانی ئارتوردا و هۆکاره‌کانی ئه‌مه که بۆچی به‌سه‌ختی ده‌توانێت پێش خۆی بگرێت، قسه‌یان کرد. ئارتور زانی ڕێک وه‌ها هه‌ڵسوکه‌ت ده‌کات که باوکی کاتێک ئارتور منداڵ بوو وه‌های هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کرد. له‌م بابه‌ته‌ک که که‌س ئه‌و به مرۆڤێکی خراپ نه‌ده‌زاینی، هه‌ستی هێمنایه‌تی کرد. ئارتور پێی‌خۆش بوو به‌شداری بکات له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تووڕه‌ییدا.
دواتر ده‌ریا له دانیشتنه‌کانی خۆیدا به فه‌رمانبه‌رانی وت که به‌شداریکردن له ده‌سته‌دا یارمه‌تی داوه و ئێستا ئارتۆر تووڕه‌یی خۆی زیاتر کۆنتڕۆڵ ده‌کات. ئێستا هه‌موو خێزانه‌که بارودۆخێکی باشتریان هه‌یه و منداڵه‌کان شه‌وانه ده‌خه‌ون.
کێشه‌که‌کانی کۆنتڕۆڵکردنی تووڕه‌یی
که‌ش و هه‌وای ماڵه ئۆسکار و ئانا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر گرژ بوو. ئۆسکار زۆر چاوچنۆک بوو و خێرا تووڕه ده‌بوو. کاتێک ئانا له‌گه‌ڵ پیاوانی تردا قسه‌ی ده‌کرد، پێی خۆش نه‌بوو. کاتێک ئۆسکار زوێر ده‌بوو، شتی فڕێ ده‌دا و پاڵی به ئاناوه ده‌نا. کچه‌که‌ی، ماریا، شه‌رمن بوو و خۆی له که‌سانی تر نه‌ده‌دا. ماریا ده‌ترسا باوکی زیانی پێبگه‌یێنێت. کاتێک ئۆسکار له ئانای دا، بارودۆخ گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی خۆی.
ئانا ته‌له‌فۆنی بۆ پۆلیس کرد و پۆلیسیش خزمه‌تگوزاری ئاسایشی منداڵانی ئاگادار کرده‌وه. خزمه‌تگوزاری ئاسایشی منداڵان به‌و ئاکامه گه‌یشت که ئۆسکار له ماریای نه‌داوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له‌م بابه‌ته‌وه په‌رۆش بوو که شایه‌تی توندوتیژی بوون زیان به ماریا ده‌گه‌یێنێت.
خزمه‌تگوزاری ئاسایشی منداڵان، ئۆسکاری ڕه‌وانه‌ی Perheväkivaltaklinikka کرد.
ئۆسکار توانی له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه له‌گه‌ڵ یاریدەدەریی قەیران ڕاستگۆ بێت. له‌م مشتومڕانه‌دا، ده‌رکه‌وت هه‌موو هه‌ست ڕۆمانسییه‌کانی ئه‌و له‌به‌ر چاوچنۆکی کۆتایی پێهاتووه. ئۆسکار تێگه‌یشت ئاکاری توندوتیژی ئه‌و له‌به‌ر چاوچنۆکی ڕووی داوه. ئه‌و بیری کرده‌وه له‌مباره‌وه که ڕه‌نگه چاوچنۆکی ئه‌و به هۆی ئاکاری ئانا نه‌بێت، به‌ڵکوو به هۆی نه‌بوونی متمانه و ترس له به‌جێمانی خۆی بێت.
ئۆسکار نه‌یده‌ویست خێزانه‌که‌ی له‌کیس بدات، هه‌ربۆیه بڕیاری دا به‌شداری بکات له کۆرسێکی کۆنتڕۆڵکردنی تووڕێدا. ئۆسکار له‌م کۆرسه‌دا فێر بوو تێبگات له ئاکاری خۆی و کۆنتڕۆڵی بکات. فێر بوو پشکنینی ترسی خۆی بکات و وه‌های کرد هه‌ستی چاوچنۆکی که‌م بێته‌وه.
ئێستا ئۆسکار ئاسانتر ده‌توانێت متمانه بکات به ئانا و که‌شی ناوماڵ باشتر بووه. ئۆسکار ئێستاش هه‌ندێجار تووڕه ده‌بێت، به‌ڵام ئێستا به‌رله‌وه‌ی بارودۆخه‌که خراپ بێت، خۆی هێمن ده‌کاته‌وه. ترسی ماریاش که‌م بۆته‌وه.
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێمه:
دۆزینه‌وه‌ی یارمه‌تی له تامپره:
Perheväkivaltaklinikka باس له پشتومڕ، ڕێنمایی و ده‌سته‌کانی پشتگری ده‌کات بۆ قوربانیان و تاوانبارانی توندوتیژی ناوماڵ. ئه‌م خزمه‌تگوزارییه نهێنی وبێبه‌رامبه‌ره و ده‌که‌وێته به‌رده‌ستی هه‌مووان. ده‌کرێ به‌ته‌نیایی یان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێکی خێزاندا یارمه‌تی به‌کار بێنیت.
https://www.setlementtitampere.fi/pvk
دۆزینه‌وه‌ی یارمه‌تی که گشت وڵات‌دا:
The Federation of Mother and Child Homes and Shelters is a nationwide child welfare organization that helps children and families in difficult and insecure situations and prevents domestic violence.
https://ensijaturvakotienliitto.fi/en/
Lahden Jussi-työ tarjoaa keskusteluapua väkivaltaa käyttäville miehille.
Womens Line helps every woman and girl suffering from abuse, threats or fear.
https://www.naistenlinja.fi/en/
Maria Akatemia prevents violence by women and helps women to control their feelings of hate.
https://www.mariaakatemia.fi/in-english/
Monika-naiset provides services for immigrant women and their children who have been subjected to violence. Live chat in Finnish, English, Arabic and Russian.
Victim Support Finland (RIKU) improves the position of victims of crime, their loved ones and witnesses of criminal cases.
Miessakit Association of Helsinki offers help for men who suffer from violence or use violence themselves.
توندوتیژی سێکس
خراپ مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ کراوه؟
دیاریکردنی توندوتیژی سێکس هه‌مووکات ئاسان نیه.
هه‌ندێک نموونه له خواره‌وه‌دا هاتووه:
-
ته‌مه‌نت خوارووی 16 ساڵانه و ناچار ده‌کرێت سێکس بکه‌یت له‌گه‌ڵ که‌سێکی به‌ته‌مه‌ندا.
-
ناچاریت هه‌موو جارێ که هاوسه‌ره‌که‌ت بیهه‌وێ، ڕازی بیت بۆ سێکسکردن.
-
ناچار ده‌کرێیت ئه‌و کرداره سێکسیانه بکه‌یت که پێت‌خۆش نیه
-
که‌سێک وه‌ها ده‌ستت پێدا دێنێت که پێت‌خۆش نیه.
-
کەسێک دەستەواژەی ناشیرن و بێزارکەر بەرامبەر ت بەکار دێنێت چ بەشێوەی ڕوو لە ڕوو یان ج ئۆنلاین
-
که‌سێک به وشه و ئاماژه یان وێنه‌ی سێکسی ئازاره‌ت ده‌دات.
-
ده‌ستدرێژیت ده‌کرێته سه‌ر
گه‌ر ته‌نانه‌ت یه‌کێک له‌م کێشانه‌ت هه‌یه، داوای یارمه‌تی بکه!
گه‌ر هێستا هیچ ڕووی نه‌داوه، به‌ڵام ده‌ترسیت له‌به‌رده‌می مه‌ترسیدا بیت، داوای یارمه‌تی بکه!
ئه‌م ڤیدیۆیانه نموونه‌ن که چۆن یارمه‌تی که‌سانی تر دراوه له بارودۆخی هاوشێوه‌دا.
هاوسه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ی ویستی ئه‌و،
هاوبه‌شی نادیا هه‌مووکات که خۆی ده‌ویست، داوای سێکسی ده‌کرد. کاتێک نادیا داوای له هاوبه‌شی ژیانی کرد، وا نه‌کات، گوێی نه‌دایه. نه‌یده‌وێرا بڵێت نا، چونکه پێی وابوو ڕازیبوون بۆ سێکسکردن ئه‌رکی ئه‌وه. بۆ نادیا قورس و گران بوو ده‌رباره‌ی هه‌ستی خۆیدا قسه بکات. زۆرجار ده‌له‌رزی و سه‌ری له گێژه‌وه ده‌هات و کاتێک ده‌ستی لێده‌درا، هه‌ستێکی ناخۆشی هه‌بوو.
نادیا ده‌رباه‌ی ئه‌م کێشه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌که‌یدا قسه‌ی کرد، هاوڕێیه‌که‌ی هانی دا بۆئه‌وه‌ی داوای یارمه‌تی بکات.
نادیا له‌گه‌ڵ یارمه‌تیده‌ری قه‌یرانی Välitä! دا سه‌باره‌ت به بارودۆخی خۆی قسه‌ی کرد. بۆی زۆر قورس بوو باسی په‌یوه‌ندی سێکس بکات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، کاتێک که‌سێک گوێی دا به قسه‌کانی نادیا و لێی تێگه‌یشت، هه‌ستێکی خۆشی هه‌بوو. کاتێک نادیا زانی مافی خۆیه‌تی گه‌ر په‌یوه‌ندی سێکس نه‌کات، هه‌ستی به هێمنایه‌تی کرد. نادیا فێر بوو نیشانه‌کانی نه‌خۆشی له‌شی خۆی بناسێت. له چاوپێکه‌وتنه‌کاندا، شێوازه‌کانی هێمنکردنه‌وه‌ی خۆی فێر بوو.
نادیا پشتگری کرا و ڕاوێژکاری پێشکه‌ش کرا. ئه‌و و یارمه‌تیده‌ری قه‌یران به یارمه‌تی یه‌کتر بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه بیریان له ڕێگه‌چاره کرده‌وه. نادیا بڕیاری دا به‌ئاشکرایی قسه بکات له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یدا له‌سه‌ر مۆته‌که و هه‌سته ناخۆشه‌کانی تر. هاوسه‌ره‌که‌ی نه‌یزانیبوو نادیا چه‌نده‌ی ئازار بینیوه. له‌ئێستا ئه‌و ویسته‌کانی نادیا باشتر له‌به‌رچاو ده‌گریت. ئێستاکه ئه‌وان له یه‌کتر نزیکترن و نیشانه‌کانی نه‌خۆشی نادیا چاره‌سه‌ر کراون.
ناچارکران به په‌یوه‌ندی سێکس له‌گه‌ڵ که‌سێکی ناسیاودا
سۆفیا ناچار کرا به‌پێچه‌وانه‌ی ویستی په‌یوه‌ندی سێکسی هه‌بێت. تاوانبار که‌سێکی ناسیاو بوو که ئه‌وی بانگ کرده ماڵه‌که‌ی. سۆفیا بڕوای نه‌ده‌کرد چی ڕووی داوه. ئه‌و پێی وابوو هه‌مووی ئه‌مانه خه‌ونه یان ئه‌م بابه‌ته بۆ که‌سێکی تر ڕووی داوه. سۆفیا شه‌رمی ده‌کرد. ئه‌و پێی وابوو ده‌بێ خۆی سه‌رکۆنه بکات بۆئه‌وه‌ی ڕووی داوه، چونکه تاوانباره‌که‌ی بانگ کردبووه ماڵه‌که‌ی.
سۆفیا بڕیاری دا داوای یارمه‌تی بکات و کاتێکی چاوپێکه‌وتنی ڕێک خست له‌گه‌ڵ یارمه‌تیده‌رێکی قه‌یرانی !Välitä دا.
سۆفیا له لایه‌ن وه‌رگێڕێکه‌وه پشتگری کرا. ڕێژه‌ی پێشکه‌وتن له مشتومڕدا به‌پێی ئه‌و بابه‌تانه بوو که سۆفیا ده‌رباره‌ی بارودۆخدا به یارمه‌تیده‌ری قه‌یرانی ده‌گوت. پێی وترا ئه‌م ڕووداوه تاوانی ئه‌و نه‌بووه و ئه‌مه ده‌ستدرێژی بووه. سۆفیا ئاگاداری مافه‌کانی کراوه و ڕه‌وانه‌ی پزیشکێک کرا. سۆفیا دڵنیا نه‌بوو تاوانی ڕاپۆرت بدات یان نا. هه‌ربۆیه، پسپۆڕێکی پشتگری له قوربانیانی فینلاند له دانیشتنی دواتردا ئاماده بوو بۆئه‌وه‌ی به سۆفیا بڵێت ڕاپۆرتدانی تاوان واتاکه‌ی چیه و چۆن پشتگری ده‌کرێت.
له دانیشتنه‌کاندا سۆفیا تێگه‌یشت ئاساییه پاش ده‌ستدرێژیکردنه‌سه‌ر هه‌ست به شه‌رم و سه‌رکۆنه‌کردن بکه‌یت و ده‌بێ بیره‌وه‌رییه‌کان وه‌بیر خۆی نه‌هێنێته‌وه. هه‌روه‌ها سۆفیا مه‌شقی ئه‌و شێوازانه‌ی کرد که یارمه‌تی ئه‌ویان ده‌دا دوباره هه‌ست به ئاسووده‌یی بکات و هه‌ستی نێگه‌تیڤی خۆی کۆنتڕۆڵ بکات.
ئێستاکه سۆفیا زۆر باشتره. گه‌رچی هه‌ندێجار ئه‌م بیره‌وه‌رییه‌ی دێته‌وه بیر، به‌ڵام ئێستا ده‌توانێت هێمن بێته‌وه. ئه‌و ده‌زانێت ئه‌وه‌ی ڕووی داوه تاوانی ئه‌و نیه و ده‌کرێ به‌سه‌ریدا زاڵ بێت. سۆفیا که‌متر مۆته‌که ده‌بینێت و دوباره وێراویه‌تی متمانه به خه‌ڵک بکات.
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ که‌سێکی ته‌مه‌ن 15 ساڵاندا
پازیر که ته‌مه‌نی 20 ساڵان بوو، شه‌ش مانگ بوو له‌گه‌ڵ هاوڕێ کچه‌که‌یدا ئاشنا ببوو. باوانی کچه‌که به په‌یوه‌ندی ئه‌وانیان زانی و به پۆلیسیان ڕاگه‌یاند چونکه کچه‌که‌یان ته‌مه‌نی ته‌نیا 15 ساڵ بوو. کچه‌که گه‌وره‌تر له‌وه بوو که نیشانی ده‌دا و ئه‌و بوو که ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی ده‌ست پێ‌کرد. پازیر سه‌ی لێ‌شێوا بوو و ترسابوو. ئه‌و نه‌یده‌زانی به چی تۆمه‌تبار کراوه.
دۆستێکی پازیر هانی دا په‌یوه‌ندی بکات به یارمه‌تیده‌ری قه‌یرانی Välitä!.
پارێز کاتێکی چاوپێکه‌وتنی دیاری کرد و بارودۆخه‌که‌ی بۆ یارمه‌تیده‌ری قه‌یران ڕوون کرده‌وه. ئه‌و ئاگادار بۆوه که ته‌مه‌نی ڕه‌زامه‌ندی له فینلاندا 16 ساڵانه. ئه‌مه به‌و واتایه‌یه که په‌یوه‌ندی سێکسی که‌سێکی به‌ته‌مه‌ن و که‌سێکی خوارووی 16 ساڵان به‌پێی یاسای فینلاند تاوانه، ته‌نانه‌ت گه‌ر هه‌ردووک لایه‌نه‌که ڕازی بن. بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م کێشه‌یه پازیر پشتگری کرا، هه‌ندێک زانیاری به‌ده‌ست هێنا له‌سه‌ر مافه‌کانی خۆی و له بواری ڕێڕه‌وی سزاییدا ڕاوێژکاری پێشکه‌ش کرا.
پازیر بڕیاری دا جیا بێته‌وه له هاوڕێ کچه‌ی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وان بڕیاریان دا، پاش ئه‌وه‌ی کچه‌که بوو به 16 ساڵان، دوباره له‌سه‌ر بارودۆخی خۆیان گفتوگۆ بکه‌ن. بۆ لێپرسینه‌وه‌ی که‌یسه‌که له دادگادا پازیر یارمه‌تی درا.
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێمه:
دۆزینه‌وه‌ی یارمه‌تی له تامپره:
Välitä باسی پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری خۆتێوه‌ردان له قه‌یران و ده‌سته‌ی پشتگری ده‌کات بۆ قوربانیان و تاوانبارانی توندوتیژی سێکس و هه‌وه‌ها هاوڕێیان و خێزانه‌کانیان. ئه‌م خزمه‌تگوزارییه نهێنی وبێبه‌رامبه‌ره و ده‌که‌وێته به‌رده‌ستی هه‌مووان.
https://www.seksuaalivakivalta.fi
دۆزینه‌وه‌ی یارمه‌تی که گشت وڵات‌دا:
Monika-naiset provides services for immigrant women and their children who have been subjected to violence. Live chat in Finnish, English, Arabic and Russian.
Victim Support Finland (RIKU) improves the position of victims of crime, their loved ones and witnesses of criminal cases.
The Sexual Assault Support Center helps people over the age of 16 who have experienced sexual assault regardless of sex or gender.
Tukinainen provides support and guidance for victims of sexual assaults and their families.
https://www.tukinainen.fi/english/
Turun Koski-hanke tarjoaa keskusteluapua yli 16-vuotiaille seksuaalista väkivaltaa tai sen uhkaa kokeneille sekä uhrien läheisille.
توندوتیژی شه‌ڕه‌ف و نامووس
خراپ مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ کراوه؟
دیاریکردنی توندوتیژی هه‌مووکات ئاسان نیه.
هه‌ندێک نموونه له خواره‌وه‌دا هاتووه:
-
بۆ جلوبه‌رگ له‌به‌رکردن نا‌توانیت بڕیار بده‌یت.
-
ڕێگەپێدراو نیت بە ئازادی لەماڵەوە بڕۆیتە دەرەوە .
-
بۆت نیه پاره‌که‌ت به‌کار بێنیت.
-
بۆت نیه بڕیار بده‌یت له‌گه‌ڵ کێدا دیدار بکه‌یت یان له‌گه‌ڵ کێدا کات به‌سه‌ر به‌ریت.
-
زه‌ختیان بۆ هێناویت به‌پێچه‌وانه‌ی ویستت زه‌واج بکه‌یت.
-
کەسێک دەستەواژەی ناشیرن و بێزارکەر بەرامبەر ت بەکار دێنێت
گه‌ر ته‌نانه‌ت یه‌کێک له‌م کێشانه‌ت هه‌یه، داوای یارمه‌تی بکه!
گه‌ر هێستا هیچ ڕووی نه‌داوه، به‌ڵام ده‌ترسیت له‌به‌رده‌می مه‌ترسیدا بیت، داوای یارمه‌تی بکه!
ئه‌م ڤیدیۆیانه نموونه‌ن که چۆن یارمه‌تی که‌سانی تر دراوه له بارودۆخی هاوشێوه‌دا.
گوشارهێنان بۆ زه‌واجکردن له لایه‌ن خێزانه‌وه
خێزانی سارا زه‌ختیان ده‌خسته سه‌ر ئه‌و بۆئه‌وه‌ی زه‌واج بکات. ئه‌و پیاوه زۆر گه‌وره‌تر بوو له سارا و ئه‌وان هه‌رگیز یه‌کتریان نه‌بینیبوو. سارا قبووڵی نه‌ده‌کرد، به‌ڵام باوانه‌که‌ی گوێیان نه‌ده‌دایه. سارا هاوڕێیه‌کی کوڕی هه‌بوو، به‌ڵام نه‌یده‌وێرا ئه‌مه به خێزانه‌که‌ی بڵێت. نه‌یده‌زانی چی بکات.
بڕیاری دا داوای یارمه‌تی بکات.
ئه‌و ته‌له‌فۆنی کرد بۆ یه‌کێک له فه‌رمانبه‌رانی DIDAR و کاتێکی چاوپێکه‌وتنی بێبه‌رامبه‌ری ڕێک خست سارا هه‌ستێکی خۆشی هه‌بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی ناچار نه‌بوو ناوی خۆی بڵێت. به‌پێی مشتومڕکانی ئه‌وان، ده‌رکه‌وت سار جگه له هاوڕێ کوڕه‌که‌ی له لای هه‌چ که‌سێکی تر باسی بارودۆخی خۆی نه‌کردبوو. سارا داوای کرد په‌یوه‌ندی نه‌کرێت به باوانییه‌وه و ڕێز گیرا له‌م ویسته‌ی ئه‌و.
سارا و فه‌رانبه‌ری DIDAR به‌یه‌که‌وه بڕیاریان دا به قسه‌کردن کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن، چونکه وا دیار بوو باوانی سار باشترینه‌کانی بۆ ئه‌و ده‌ویست. سارا هان درا بۆئه‌وه‌ی که‌سێکی بڕواپێکراو له خێزانه‌که‌یدا بۆزێته‌وه که بوێرێت قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکات. سارا له‌گه‌ڵ مامۆیدا قسه‌ی کرد، ئه‌و تێگه‌یشت له په‌رۆشبوونی سارا و له‌مباره‌وه له‌گه‌ڵ باوانیدا قسه‌ی کرد.
به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنێک له نێوان باوان، سارا، مامۆی و فه‌رمانبه‌رانی DIDAR و خزمه‌ت و ئاسایشی منداڵان پێشنیار کرا. ئه‌م دانیشتنه به‌ڕێوه چوو و هه‌مووان ڕوانگه‌ی خۆیان ده‌ربڕی.
هه‌واڵی هاوڕێی کوڕ بۆ باوان زۆر سه‌یر بوو، به‌ڵام دیسانیش ڕازی بوون گوێ بده‌نه بۆچوون و ویسته‌کانی سارا. ئه‌وان تێگه‌یشتن ناچارکردن به زه‌واج له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی باشی نێوان ئه‌ندامانی خێزان له‌ناو ببات. سارا ئاماده بوو ڕێک که‌وێت له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا بۆ یاسای سه‌ره‌کی په‌یوه‌ست به چۆنیه‌تی چاوپێکه‌وتن. له کۆتاییدا، باوان بڕیاریان دا، پلانی خۆیان بۆ زه‌واجی ئه‌و وه‌لا نێن.
گوشاری خێزان بۆ سزادانی خوشکه‌که‌ی
خێزانی ئه‌نوه‌ر پێی وابوو خوشکه بچووکتره‌که‌ی، ئایدل له‌به‌ر ئاشنابوون له‌گه‌ڵ هاوڕێی کوڕی فینلاندی "شه‌ڕه‌ف و نامووس"ی خێزانه‌که‌ی بردووه. خزمه‌کانی ئه‌نوه‌ر هه‌وڵیان دا ناچاری بکه‌ن وانەیەک" بداتە خوشکه‌که‌ی. ئه‌نوه‌ر نه‌دیویست زیان به ئایدل بگه‌یێنێت.
بڕیاری دا داوای یارمه‌تی بکات.
ئه‌و ته‌له‌فۆنی کرد بۆ DIDAR. له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه مشت‌ومڕ کرا. هه‌تا ئه‌و کاته‌ی بارودۆخ هێمن ده‌بێته‌وه، ئه‌نوه‌ر و ئایدل ناردرانه په‌ناگه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئایدل ته‌مه‌نی ته‌نیا 17 ساڵان بوو، له خزمه‌تگوزاری ئاسایشی مناڵانیشه‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه کرا. یارمه‌تیده‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی باوانیان بانگهێشت کرد بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی DIDAR دا قه‌سه بکه‌ن. سه‌ره‌تا، باوانی ئه‌نوه‌ر و ئایدل تووڕه بوون و قسه‌یان نه‌ده‌کرد. له‌ئاکامدا، په‌رۆشی و دڵگرانی ئه‌وان بۆ منداڵه‌کانیان زۆر بوو و بۆچوونی خۆیان گۆڕی.
له چه‌ند دانیشتن‌دا باسی ئه‌م بارودۆخه کرا. وه‌رگێڕێک ئاماده کرا بۆ خێزانه‌که چونکه ئه‌وان نه به زمانی فینلاندی قسه‌یان ده‌کرد نه به زمانی ئینگلیزی. به‌وان وترا ئایدل به مه‌رجێک پێیخۆشه بێته‌وه ماڵه‌وه که ئاسایشی ئه‌و له‌وێدا دابین بکرێت. گه‌رچی خێزانه‌که ئه‌م بارودۆخه‌یان پێخۆش نه‌بوو، فێر بوون که باشتر تێبگه‌ن له ئه‌نوه‌ر و ئایدل.
باوان په‌یوه‌ندیان کرد به‌و خزمانه که له ده‌ره‌وه‌ی فینلاند ده‌ژیان و زه‌ختیان هێنابوو بۆ ئه‌نوه‌ر. ئه‌وان ڕازی بوون ئه‌نوه‌ر خوشکه بچووکتره‌که‌ی چاودێری بکات بۆئه‌وه‌ی دڵنیا بێته‌وه به‌پێی یاسا سه‌ره‌کییه‌کان که ڕێکه‌وتنی له‌سه‌ر کرابوو، بجووڵێته‌وه. له کۆتاییدا هه‌ڕه‌شه‌ی توندوتیژی چاره‌سه‌ر کرا.
ئیستا ئاسایش ئه‌نوه‌ر و ئایدیل سه‌قامگیر بووه و ئه‌ندامانی خێزان دوباره به‌یه‌که‌وه‌ن. خزمه‌تگوزاری ئاسایشی منداڵان هه‌روا چاودێری خێزانه‌که ده‌کات، به‌ڵام ته‌نیا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته که دڵنیا بێته‌وه هه‌موو شتێک باشه.
جیاوازی بیر و ڕا ده‌رباره‌ی ڕۆڵی ژنان و پیاوان له ماڵه‌وه
عیزه‌ت، هاوسه‌ی سونا، به‌ته‌نیایی هه‌موو بڕیاره‌کانی خێزانی ده‌دا. عیزه‌ت پێ وا بوو ئه‌مانه ڕۆڵی پیاوه له خێزان. زۆرجار له‌مباره‌وه ئه‌وان به‌شه‌ڕ ده‌هاتن، به‌ڵام بارودۆخ نه‌ده‌گۆڕدرا. پاره‌ی هه‌ردووکیان ڕاسته‌وخۆ ده‌خرا حسابی عیزه‌ت، ته‌نیا ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م پاره ده‌درا به سونا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سونا ئیزنی نه‌بوو به‌بێ ئیزنی مێرده‌که‌ی له ماڵه‌وه بڕواته ده‌ره‌وه. سونا ده‌یهه‌ویست فێری زمانی فینلاندی بێت و هاوڕێی خۆی بدۆزێته‌وه. کاتێک بارودۆخی یەکێک لە دوو منداڵەکانیان لە قوتابخانە لە کۆنترۆڵ دەرچوو، سونا هەستی کرد ئیتر ناتوانێت درێژە پێبدات..
ئه‌و و عیزه‌ت به‌یه‌که‌وه داوای یارمه‌تیان کرد.
ئه‌وان کاتێکی چاوپێکه‌وتنیان له DIDAR دا دیاری کرد و وه‌رگێڕێک له دانیشتنه‌که‌دا ئاماده بوو. سونا و عیزه‌ت هه‌ردووکیان ئه‌و هه‌له‌یان هه‌بوو هه‌ستی خۆیان باس بکه‌ن. فه‌رمانبه‌رانی DIDAR گوێیان دا به قسه‌کانیان و یارمه‌تی ئه‌وانیان دا له یه‌کتر تێبگه‌ن.
له‌سه‌ر ئاکاری تێکچووی منداڵه‌که‌شیان گفتوگۆ کرا. هه‌ردووکیان پێیان وابوو شه‌ڕه‌کانیان کاریگه‌ری نه‌بووه له‌سه‌ر منداڵه‌کانیان چونکه کاتی شه‌ڕه‌کانیان منداڵه‌کانیان یان له قوتابخانه بوون یان خه‌وتبوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، منداڵه‌کانیان ئاگایان له‌م ده‌مه‌قاڵانه ببوو و هه‌ر ئه‌م بابه‌ته ببوو به هۆی بێخه‌وی، دڵه‌کوته و هه‌ستی نێگه‌تیڤ له‌واندا. منداڵه گه‌وره‌که‌ی ئه‌م ژن و مێرده ئاکاری تێکچووی هه‌بوو، که‌چی منداڵه بچووکتره‌که هێمن و شه‌رمن بوو و نه‌یده‌وێرا هاوڕێیه‌کانی بێنێته‌وه ماڵه‌وه.
کاتێک سونا و عیززه‌ت زانیان منداڵه‌کانیان له‌به‌ر ئه‌م بارودۆخه زیانیان پێگه‌یشتووه، عیزه‌تیش به‌و ئاکامه گه‌یشت که ده‌بێ بارودۆخ بگۆڕدرێت. عیزه‌ت ئاماده بوو بۆ بڕیاردان به‌رپرسیاریه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بدات به سونا. سوناش له کۆرسێکی زمانی فینلاندیدا ناوی تۆمار کرد. له ئێستادا ئه‌وان به‌ده‌گمه‌ن پێکه‌وه به‌شه‌ڕ دێن و ئاکاری منداڵه‌کانیشیان باشتر بووه.
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێمه:
دۆزینه‌وه‌ی یارمه‌تی له تامپره:
DIDAR یارمه‌تی خه‌ڵک ده‌دات داب و نه‌ریته زیانبه‌خشه‌کانی ناو کلتووری خۆیان بناسن و به‌رگری بکه‌ن له ناکۆکی شه‌ڕه‌ف و نامووس DIDAR چالاکی و ڕێنمایی به‌کۆمه‌ڵ پێشکه‌ش ده‌کات به زمانه جیاوازه‌کان له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بارودۆخدا که هه‌ڕه‌شه‌ی توندوتیژی شه‌ڕه‌ف ده‌گرێته‌وه. ئه‌م خزمه‌تگوزارییه نهێنی وبێبه‌رامبه‌ره و ده‌که‌وێته به‌رده‌ستی هه‌مووان.
دۆزینه‌وه‌ی یارمه‌تی که گشت وڵات‌دا:
SOPU aims to prevent honour related conflicts and violence in families and communities.
The Finnish League of Human Rights prevents honour conflicts and human rights violations in Finland.
https://ihmisoikeusliitto.fi/english/honour-based-violence/
Victim Support Finland (RIKU) improves the position of victims of crime, their loved ones and witnesses of criminal cases.
Monika-naiset provides services for immigrant women and their children who have been subjected to violence. Live chat in Finnish, English, Arabic and Russian.
لینکی به‌سوودی تر:
زانیاری په‌یوه‌ست به بازرگانی پێکردنی مرۆڤ
http://www.humantrafficking.fi/help/kurdiksi
Lastensuojelu.info سه‌رجه‌م ئاسایشی منداڵ له فینلاند پێشکه‌ش ده‌کات.
https://www.lastensuojelu.info/ku
تاوانی دزێو چیه؟
https://www.riku.fi/binary/file/-/id/126/fid/1767
As a victim or a witness in court – Practical tips
https://www.riku.fi/binary/file/-/id/120/fid/1888
Guide on the criminal process for victims of sexual crimes
https://www.riku.fi/binary/file/-/id/120/fid/1830
Criminal procedure guide for young victims of crime
https://www.riku.fi/binary/file/-/id/103/fid/1398
Rights of a crime victim
If you become a victim of a crime
https://oikeus.fi/en/index/esitteet/josjoudutrikoksenuhriksi.html
Information on legal aid
https://oikeus.fi/en/index/esitteet/oikeusapu.html
Guide on restraining orders
https://oikeus.fi/en/index/esitteet/lahestymiskielto.html
Infopankki offers basic information about Finland and Finnish laws
https://www.infopankki.fi/en/frontpage
Turun Kriisikeskuksen Serene-hanke tukee pakolaistaustaisten ihmisten mielenterveyttä ja turvallisuuden tunnetta.